پەنجەرەی ئەم جارەمان پەنجەرەیەکی پڕ لە گفتوگۆی هەستیارە، ئەو پرسیار و گومانانەی لە خۆی گرتووە کە ڕەنگە مێشکی زۆرینەمانی سەرقاڵ کردبێ، پەنجەرەکە بەڕووی ئاینداری و نەتەوایەتی و بیروباوەڕەکانمان سەبارەت بە دین و دونیا و ئەولەویەتی گرنگییەکانمان کراوەتەوە، ئەپرسین بۆچی هەڵوێستەکانمان جیاوازن و بیرکردنەوەکانمان لەسەر هەمان بابەت دژ بە یەکن؟ بۆچی زۆرجار لەسەر یەک بابەت چەندین بیروبۆچوونی جیاوازمان گوێ لێدەبێ کە زۆرجار کار ئەگاتە مشتومڕ و توندگۆیی؟
د.نوعمان محمد ئەڵماس، توێژەر لە بواری فەلسەفە و فیکری ئیسلامی و مامۆستای زانکۆ، میوانی ئەم پەنجەرەیەمانە، پێکەوە تەواوی ئەو بابەتانەی جێ گرنگیمانن قسەیان لەسەر دەکەین و ڕوونیان دەکەینەوە و گومانەکانیان لەسەر دەڕەوێنینەوە.
پەنجەرەکەی د.نوعمان، گرنگە بۆ هەر گەنجێک کە دەیەوێ هۆشیار و بە ئاگا بێت هەم لە ئاینەکەی و هەمیش لە دونیا و سەردەمی نوێدا.
#پۆدكاستی_پەنجەرە
#وێنەوئاوازی_ژیان
#پەنجەرە
#panjara
#PanjaraPodcast
Podchaser is the ultimate destination for podcast data, search, and discovery. Learn More